مۆرینۆ نایەوێت بەرشلۆنە سەربکەوێت چونکە هاوڕێی نیە

مۆرینۆ نایەوێت بەرشلۆنە سەربکەوێت چونکە هاوڕێی نیە
شەوی ڕابردوو یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکاندا ڕووبەروی یانەی گەلاتە سەرای تورکی بوویەوەو یارییەکەش بە ئەنجامی 3-2 بە شکستی ریاڵ کۆتاییهات ، بەڵام بەهۆی یاری چوونەوە کە بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو ، سەرکەوت بۆ قۆناغی 4 ی خولەکە.



لە دوای تەوابوونی یارییەکە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی Bein Sport ی فەڕەنسایدا ، پرسیارێک ئاراستەی مۆرینۆ دەکەن سەبارەت بە یاری ئەمڕۆی نێوان بەرشلۆنە و پاریس سانجێرمان لە هەمان قۆناغ و خولدا لە یاریگای کامپ نوو کە یانەکەیان سەردەکەوێت بۆ قۆناغی 4.



مۆرینۆ لە وەڵامدا دەڵێت " دەمەوێت لە قۆناغی پێشکۆتاییدا بەرامبەر بە پاریس سانجێرمان یاری بکەم چونکە هاوڕیم لەو یانەیەدا هەیە و لە بەرشلۆنەدا هاوڕیم نیە.





خەندان
Top