ناوبژیوانی هەردوو یاری"ئەنتەر- ئەتلانتا"و"میلان- فیورنتینا" ڕاگیران
ڕۆژنامەی "لاریبوبلیکا"لە هەواڵێکیدابڵاویکردۆتەوە کە لیژنەی ناوبژیوانی سەر بە یەکیتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریدا بە سزادانی هەردوو ناوبژیوانی ناوبراوبەهۆی دەرکردنی چەند بڕیارێک کە لە جێی خۆیاندا نەبوو لە خولی کاڵچیۆی ئیتاڵیدا.
پاولۆ تاقیلفینتۆ کە ناوبژیوانی یاری نێوان میلان و فیورنتینا بوو ، لەو یاریەدا کارتێکی سوری بە ڕووی یاریزانێکی فیورنتینادا بەرز کردەوە لە پاش لێکۆڵینەوەی لیژنەی ناوبژیوانان دەرکەوتووە کە ئەو یاریزانە شایەنی ئەو کارتە سورە نەبووە.
لەو یارییەدا کە 23 هەزار هاندەر ئامادەی بووو لە هەفتەی 31 دا ئەنجامی یارییەکەش بە یەکسانبوون بە 2-2 کۆتاییهات ، ناوبژیوان تۆمۆڤیچی یاریزانی یانەی فیورنتینا بە کارتی سور دەکاتە دەرەوە لە خولەکی 40 دا.
هەروەها ناوبژیوانەکەی دیکە بەناوی "ئەندریا جیرفاسۆنی" ڕووبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆر بوویەوە لە یاری نێوان ئەنتەر میلان و ئەتلانتا کە هەمان هەفتە بوو ، لەم یاییەدا بە سەرکەوتنی یانەی ئەتلانتا کۆتاییدێت بە ئەنجامی 4-3.
لەم یاریەیدا ناوبژیوان لێدانێکی سزابۆ یانەی ئەتلانتا ئەژمار دەکات کە لە پاش یکۆڵینەوە دەر کەوتووە کە ئەو لێدانە سزایە نا دروست بوووەو لە جێی خۆیدا نەبووە.
جێگای باسە ڕاگرتنی ئەوو دوو ناوبژیوانە بۆ ماوەی مانگێک دەبێت.
خەندان
