بالۆتیلی دەیەوێت تۆڵە لە مانچستەر سیتی بکاتەوە
ڕۆژنامەی فوتبۆڵی ئیتاڵی ڕایگەیاندووە کە بالۆتێلی دەیەوێت بۆ جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ ئینگلتەراو لەسەر یاریگای ئیتیحاد رووبەڕووی یانەی مان سیتی بێتەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
بالۆتێللی دەڵێت: ئێمە هەوڵدەدەین سەربکەوین بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەبێ ئەوەی پێویستمان بەوە بێت پاڵاوتن بکەین، متمانەم بە یانەکەم هەیە کە سەردەکەوێت بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان و هیوای وایە بگەڕێتەوە بۆ یاریگای ئیتیحاد بەرامبەر مان سیتی یاریی بکات.
هەروەها بالۆتیلی دەڵێت "هەرچەند ئەو یانەیەم جێهێشتووە، بەڵام رێزو خۆشەویستیم بۆ هەموویان هەیە لە یاریزانەکان و هاندەران.
خەندان
