ئەبیداڵ دەتوانێت دوو ساڵی دیکەش یاری بکات

ئەبیداڵ دەتوانێت دوو ساڵی دیکەش یاری بکات
ئەو پزیشکانەی کە نەشتەرگەرییان بۆ ئیریک ئەبیداڵیفەڕەنسی و بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە کردووە ئاشکرایان کردووە کە ئەبیداڵ دەتوانێت بۆ دوو ساڵی دیکەش یاری بکات.

پزیشکەکانی ئەبیداڵ خۆشحاڵن بە گەڕانەوەی ئەو بەرگریکارە بۆ یاری کردن ، ئەویش بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییە سەرکەوتووەی بۆ ئەنجامدرا کە چاندنی جگەری بوو ، بەهۆی ئەمەشەوە ئەبیداڵ بۆ ماوەی ساڵێک لە یاریکردن لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە دابڕا.

هەروەها پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە ئەو بارودۆخەی ئەبیداڵ کاریگەرە و پێویستە پارێزگاری لە ژیانی بکات ، لە ئێستادا ئەبیداڵ گەڕاوەتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆی بە ڕێژەی % 90 و بارودۆخی زۆر باشە ، هەر بۆیە دەتوانێت بۆ دوو ساڵی دیکە بەردەوام بێت لە یاریکردن.



خەندان
Top