چی ڕوو دەدات لە نێوان کاسیاس ولوپێزدا

چی ڕوو دەدات لە نێوان کاسیاس ولوپێزدا
پرۆگرامی پونتۆ پیلۆتای بەناوبانگی ئیسپانی باس لەو ڕووداوە دەکات کە لە ئێستادا ڕۆژنامەکانی سەرقاڵ کردووە بە خۆیەوە لە نێوان ئیکەر کاسیاس و دیگۆ لوپێزی هەردوو گۆڵچی ریاڵ مەدریدا.

ئەمەش لە دوای ئەوەی کە گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاو بوویەوە لەسەر ئەوەی کە لوپێز و کاسیاس ناکۆکیان هەیە و کاسیاس تەوقەی لەگەڵ لوپێز نەکردووە لە پێس ڕووبەڕوبونەوەیان بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی لە خولی ئیسپانیدا.

تۆماس ڕۆنسیرۆی ناسراو لە شاری مەدرید کە ڕۆژنامەنوسێکی ڕۆژنامەی "AS" ی ئیسپانییە دەڵێت " لە پێش ئەنجامدانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید ولیڤانتی لە هەفتەی ٣٠ ی خولی لالیگادا ، کاسیاس هیوای خواستووە کە لوپێزی هاوڕیی ئاستێکی باش پێشکەش بکات ، ئەمەش مانای کە هیچ کێشەیەک لە نێوان ئەوو دوو گۆڵچییەی ریاڵ مەدریدا نیە.

بەڵام ڕۆژنامەنوسێکی دیکەی ئیسپانی بەناوی خۆسیە ئەنتۆنیۆ دەڵێت " لوپێز و کاسیاس دوو گۆڵچی پیشەگەرن و هاوڕێن ، بەڵام هەریەکەیان دەیەوێت لە پێکهاتەی مۆرینۆدا یاریزانی سەرەکی بێت و رکابەری دەکەن لەسەری.


خەندان
Top