لە خولی باسكەی عێراقی:دهۆك براوە بوو
لە درێژەی یارییەكانی خولی باسكەی نایابی یانەكانی عێراقی لە شاری دهۆك لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی باسكەی یانەی دهۆك و كەرخی شاری بەغدا لە بەهێزترین یاری ئەم هەفتەیە ڕووبەروی یەكتری بوونەوە، یانەی دهۆك لەگەڵ دەستپێكی یارییەكە بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران هەوڵ و ئامانجیان بەدەست هێنانی سەركەوتن بوو بەسەر یانەی كەرخی ڕكابەری، لە یارییەكەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك توانیان بە ئاست و بە ئەنجامی گەورەیی خۆیان بسەلمێنن لە یاری باسكە لەسەرئاستی عێراق، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی كەرخ لە ئاستێكی بەرز نەدەبینران، هەر بۆیە یرایزانانی یانەی دهۆك بە جیاوازی 22خاڵ توانیان سەركەوتن بەسەر یانەی كەرخ بەدەست بهێنین، ئەنجامی كۆتایش (80-58)خاڵ بۆبەرژەوەندی یانەی دهۆك بەكۆتایی هات و یەكەمی خولەكەشی تووشی شكست كرد.
