بەمانەوەی مۆرینهۆ یایا تۆرێ دێتە ریال مەدرید

بەمانەوەی مۆرینهۆ یایا تۆرێ دێتە ریال مەدرید
ماڵپەری دیفینسا سەنترال رایگەیاند یاریزانی هەڵبژاردەی كۆت دیڤوار و یانەی مانچستەر ستی یایا تۆرێ رەزامەندی خۆی نیشانداوە پەیوەندیی بەیانەی ریال مەدریدەوە بكات، بەمەرجێك راهێنەری پورتوگالی جۆزی مۆرینهۆ لەگەڵ یانەی شاهانە بەردەوام بێت، تۆرێ پێشتر رایگەیاندبوو كە ئێستا هەست بەئاسوودەیی ناكات بەیاریكردنی لەگەڵ یانەی مانچستەر ستی، بۆیە یانەی ریال مەدرید پەیوەندیی بەبریكاری تۆرێ كردووە و لەهەواڵی ئەم یاریزانەی پرسیوە.
بریكاری تۆری رایگەیاند:- دەكرێ یایا تۆرێ رازی بێت بەوتووێژكردن لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەمەرجێك كە مۆرینهۆ وەك راهێنەری یانەی ناوبراو بەردەوام بێت.
ئێستا پەیوەندیی تۆرێ لەگەڵ یانەی مان سیتی باش نییە و بۆندەكەی تازە نەكردۆتەوە و یاریزانی ناوبراو رایگەیاندووە لەهاوینی داهاتوودا یانەی مان ستی بەجێ دێڵێت. یاریزان یایا تۆری
Top