ئارارات پاڵەوانێتی بۆكسێنی كوردستانی بەدەستهێنا

ئارارات پاڵەوانێتی بۆكسێنی كوردستانی بەدەستهێنا
بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە یارییەكانی بۆكسێن لە شارەكانی كوردستاندا، یەكێتیی ناوەندیی بۆكسێنی كوردستان بە هاوكاریی لقی سلێمانی یەكێتییەكە، لەسەر گۆڕەپانی یانەی ئاشتی لە شاری سلێمانی، پاڵەوانێتیی بۆكسێنی تازەپێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یانەكانی شارەكانی كوردستان لەسەر 13كێشی جیاواز كێبڕكێیان دەكرد بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكە، كە سێ رۆژی خایاند و یاریزانانی یانەكانی بەشداربوو ململانێیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی خولەكە، ئەنجامی كۆتاییش بەم جۆرە بوو.
1- ئارارات 31خاڵ
2- یانەی سەورە 18خاڵ
3- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 17خاڵ
Top