ناوبژیوانەکەی یاری ڕیاڵ مەدرید و گەلاتە سەرای بناسە

ناوبژیوانەکەی یاری ڕیاڵ مەدرید و گەلاتە سەرای بناسە
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوفا ، ئاشکرای کردووە کە ناوبژیوانیکی بە ڕەگەز فەڕەنسییان بۆ یاری نیوان ریاڵ مەدرید وگەلاتە سەرای داناوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.

بریارە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو بەرواری 9/4/2013 ، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە ووڵاتی تورکیا ڕووبەڕوی یانەی گەلاتە سەرای بێتەوە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاش ستیڤان لانوی فەڕەنسی داناوە وەک ناوبژیوان کە یارییەکە بەڕیوە ببات.

هەروەها یوفا کریج تۆمسونی سکۆتلەندی داناوە بۆ ئەوەی یاری نێوان بوروسیا دۆرتمۆند و مەلەگا بەڕیوە ببات.



خەندان
Top