لە خولی بژاردەی عێراقی:ئەمرۆ سلێمانی ڕووبەرووی یانەی مەسافی دەبێتەوە، یانەكانی هەولێرودهۆكیش یارییەكانیان دواخرا

لە خولی بژاردەی عێراقی:ئەمرۆ سلێمانی ڕووبەرووی یانەی مەسافی دەبێتەوە، یانەكانی هەولێرودهۆكیش یارییەكانیان دواخرا
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی دەستپێكی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی بریارە ئەمرۆ یەك شەمەو سبەی دووشەمە چەند یارییەكی گرنگ لە یاریگا جیاجیا شارەكانی عێراقی بەرێوەبچێت، ئەمرۆ یەك شەمە لە كاتژمێرچواری ئێوارە یانەی سلێمانی لە شاری بەغدا و لەسەر یاریگای ئەو شارە دەبێتە میوانی یانەی مەسافی، بۆئەم یارییەش یانەی سلێمانی ئامادەكاری باشی ئەنجامداوە لەسەردەستی باسم قاسمی ڕاهێنەر نیازی قەڕەبووكردنەوەی یاری هەفتەی ڕابردووی هەیە كەلەسەر دەستی یانەی جەوییە تووشی دۆڕانێكی چاوەڕوان نەكراوو ببوو،بۆیە بۆئەم یارییەیاریزانانی یانەی سلێمانی دواین ئامادەكارییەكانی خۆیان ئەنجامداوە بۆئەوەی سەركەوتن بكەنە ئامانج لەم یارییە گرنگە، هەر لە شاری بەغداش یانەی زەورا لەسەر یاریگای یانەی شورتە لە یارییەكی گرنگدا ڕووبەرووی یانەی نەفتی جنوب دەبێتەوە لە یارییەكی گرنگدا، یانەی تەلەبەش بەسەر كردایەتی ڕاهێنەری نوێ یانەكەیان لەسەر یاریگای یانەی كەرخ ڕووبەرووی یانەی مینای شاری بەسرە دەبێتەوە بۆئەم یارییەش یانەی تەلەبە چاوی لەسەركەوتنە بۆئەوەی لەم قۆناغە ئاستی یانەكەی بەرز بكرێتەوە،سبەی دووشەمەش هەردوویانەی كارەبا و جەوییەش لەسەر یاریگای سناعە بەیەك بگەن، هەردوویاری نێوان دهۆك و كەركوك و هەولێرو زاخۆ بەهۆی بەشداری كردنی هەردوو یانەی هەولێرو دهۆك لەجامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا یارییەكانیان دواخرا بۆكاتێكی تر.
Top