سەرۆکی نەتەوەیەکگرتوەکان ئامادەی یارییەکەی ریاڵ دەبێت

سەرۆکی نەتەوەیەکگرتوەکان ئامادەی یارییەکەی ریاڵ دەبێت
بریارە ئەمشەو یارییەکانی لالیگای ئیسپانی دەستپێبکاتەوەو لە هەفتەی 30 ی خولەکەشدا و لە یەکێک لە یارییەکاندا ، یانەی ریاڵ مەدرید ڕووبەروی یانەی لیڤانتی دەبێتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر سایتی فەرمی خۆی هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوەو ئاشکرای کردووە کە بۆ ئەم یارییە بان کی مۆنی سەرۆکی نەتەوە یەکگرتوەکان ئامادە دەبێت لە یاریگای سانتیاگۆ بێەنابیۆ.

لە سەرەتای دەستپێکی یارییەکەدا بان کی مۆن بە لێدانی لە تۆپ یارییەکە دەستپێ دەکات ، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو کەسایەتیە.








خەندان
Top