ئەو هۆکارەی فالکاوی هێشتۆتەوە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆیەکی ئەرجەنتینی ، فالکاو دەڵێت" تاکوو ئێستادا هیچ گرێبەستێکم پێ نەگیشتووە بە شیوەیەکی ڕەسمی تاکوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جێبهێڵم.
هەروەها فالکاو ئەوەشی ڕاگەیاند کە لەگەڵ یانەکەیدا بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە گرێبەستەکەی درێژەی هەیە و ئەوەشی هەڵنەبژاردووە کە لە پاڵ میسی یان رۆناڵدۆ یاری بکات لە داهاتوودا.
لە کۆتایشدا فالکاو دەڵێت : خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ خۆلی ئەرجەنتینی هەیە و هیوام وایە رۆژێک لە ڕۆژان بگەڕێمەوە بۆ یاریکردن تیایدا..
جێگای باسە فالکاو پێشتر یاریزانی یانەی ڕیڤەر بلیت بووە لە ئەرجەنتین و دواتر چۆتە ئەوروپا بۆ یاریکردن.
خەندان
