لیژنەیەک لە یوفاوە سەردانی بەرشلۆنە دەکات بۆ پشکنین

لیژنەیەک لە یوفاوە سەردانی بەرشلۆنە دەکات بۆ پشکنین
پاش ئەوەی یاریزانەکانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە کاتی ڕاهێنانەکانیاندا بۆ ئامادەکاری بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مایۆرکا کۆدەبنەوە ، لیژنەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بە شێوەیەکی چاوەڕوانەکراو خۆیان دەکەن بە یانەی بەرشلۆنەدا.

لە ڕاهێنانەکاندا دوو یاریزان کە پێشتر پێکانیان هەبوو ئامادەبوون ئەوانیش پیدرۆ و ئەدریانۆ بوون ، کە لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و ئامادە دەبن بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان.

لیژنەیەکی پزیشکی سەربە یەکیتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕوو دەکاتە یانەی بەرشلۆنە و لە کاتی ڕاهێنانەکاندا داوای پشکنین دەکات بۆ 10 یاریزانی یانەکە کە زۆرینەی ئەو یاریزانانە بوون کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی بەرشلۆنەدا یاری دەکەن.



خەندان
Top