سبەی شەو بەڕازیل یاریەکی دۆستانە ئەنجامدەدات

سبەی شەو بەڕازیل یاریەکی دۆستانە ئەنجامدەدات
بڕیارە سبەی شەوی" شەممە" هەڵبژاردەی بەڕازیل یارییەکی دۆستانە لە ووڵاتی پۆلیڤیا و بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەو ووڵاتە ئەنجامبدات.

مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم یارییە دۆستانەیە ، بۆ کارێکی خێرخوازییە و داهاتی ئەم یارییە بۆ خێزانی ئەو هاندەرە پۆلیڤییە دەبێت کە لە یارییەکانی پاڵەوانێتی جامی لیپەرتادۆرسدا و لە یاری یانەیەکی پۆلیڤی و کۆرەنتیانزی بەڕازیلیدا بوو کە کوژرا.

جێگای باسە ئەستێرەکانی خولە ناوخۆییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری لەم یارییەدا دەکەن و یارییەکەش کاتژمێر ١٠:٣٠ ی شەو بەڕیوە دەچێت.







خەندان
Top