لە جامی یەكێتی ئاسیا:ئەمرۆ هەولێر بە دروشمی سەركەوتن یاری دەكات

لە جامی یەكێتی ئاسیا:ئەمرۆ هەولێر بە دروشمی سەركەوتن یاری دەكات
لە میانی یارییەكانی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا، بریارە ئەمرۆ چوارەشەمە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری لە كاتژمێر شەشی ئێوارە هەردوویانەی هەولێرو فەنجای عومانی ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیە، یانەی فەنجای میوان لە رۆژییەك شەمەوە گەیشتۆتە شاری هەولێرو دوویەكەی مەشقی چڕی لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆ ئەنجامداوە بەمەبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو لەسەر دەستی یانەی هەولێركە هەردوویانەكە خاوەن شەش خاڵن لە دوویاری، یانەی هەولێریش لەسەر دەستی ڕاهێنەری كرواتی ڕادان گاسنین ئامادەكاری باشی ئەنجامداوە بۆئەوەی بتوانێت بە سوود وەرگرتن لە یاریگاو هاندەران بتوانێ لەم یارییەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات بۆئەوەی سێ یەم یاریشی بەسەركەوتن بە رێبكات، یانەی هەولێر ئامادەكارییەكی باشی كردوە بۆئەوەی بتوانێ سەركەوتنی گرنگ بەدەست بهێنێت بۆئەم یارییەش یانەی هەولێر ناتوانێ سوود لە یاریزانی سوری نەدیم سەباغ ببینی بەهۆی كارتەوە و عەمار عەبدول حوسینیش بەهۆی پێكانەوە بەشدارنابێت، لە بارەی ئامادەكارییەكانی یانەی هەولێر عومەر مەجید یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی هەولێر بۆسایتی گوڵان گوتی: ئامادەكاری باشمان كردوە بۆئەم یارییە گرنگە بۆئەوەی بتوانین سێ خاڵی یارییەكە بۆخۆمان بەدەست بهێنین، یاریزانەكانمان بە شێوەیەكی چڕ مەشقەكانیان ئەنجامداوە، ئێمەش وەكو دەستەی ڕاهێنەران گەشبینین بە بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەكە و زانیاری تەواویشمان هەیە لەسەر یانەی فەنجا، یانەی میوانیش یانەیەكی بەهێزە وەكو ئێمە خاوەنی شەش خاڵە و ئەویش هەوڵی سەركەوتن دەدات، بەڵام ئێمە نابێت ترسمان لەهیچ تیپێك هەبێت بۆئەوەی بتوانین ئەم یارییەش سەركەوتن بەدەست بهێنین و سەرووی ریزبەندی یانەكان قایمتر بكەین و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە لە ریزی یاریزانانمان.
Top