دوو یاریزانی یۆڤانتۆس بۆ یارییەک ڕاگیران

دوو یاریزانی یۆڤانتۆس بۆ یارییەک ڕاگیران
هەردوو یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی " ستیڤان لیشتاینەر" و " ئارتۆ فیداڵ" ، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ناتوانن یاری بکەن بەهۆی ڕاگرتنیانەوە.

لە یاری شەوی ڕابردوودا ، یانەی یۆڤانتۆس ڕووبەڕوی یانەی بایرن میونخ بوویەوە کە یارییەکە بە سەرکەوتنی بایرن میونخ بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتاییهات.

لەم یارییەدا هەریەک لە یاریزان ئارتۆ فیداڵ لە خولەکی 67 و هەروەها ستیڤان لیشتاینەر لە خولەکی 76 دا کارتێی زەردیان بەڕوودا بەرز کرایەوە ئەمەش وای کرد کە بەهۆی کارتەکانی ڕابردوویانەوە نەتوانن لە یاریگای یۆڤانتۆس ئارینا بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ یاری بکەن.



خەندان
Top