خوێندنەوەیەكی خێرا لە بارەی یاریەكانی ئەمشەو (ریال مدرید × گالاتاسەرای ) (مالاگا × بروسیا دۆرتمۆند)
لە هەمان كاتدا یاری نێوان مالاگا و بروسیا دۆرتمۆند بەڕێوەدەچێت
لە گرنگترین یاریەكانی ئەمشەو یاری نێوان ریال مدرید وگەلاتاسەرایە كە ئەم یاریە لە یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆی شاری مەدرید بەڕێوە دەچێت ,لە ڕووی ڕووبەڕووبوونەی مێژوویی هەردوو یانە پێش ئەم یاریە چوار جار ڕووبەڕووی یەكتر بووینەوە لەم چوار یاریە هەردوو یانەدوو بردنەوەیان تۆمار كردووە لە سەر حیسابی یەكتر . پێش ئەم یاریە مۆرینیۆ ڕاهێنەری یانەی شاهانە لیستی یاریزانانی یانەكەی ڕاگەیاند كە بریتیبوون لە نۆزدە یاریزانپێ دەچێت مۆرینیۆ پشت بە ڤاران ببەستێت لە هێڵی بەرگریدا ولە جێگای پیپی یاری بكات ,ویاریزانان رائول ئالبیۆل و كارفالیۆ لەم یاریەدا بەشداری ناكەن بە بڕیاڕێكی مۆرینیۆ , لە بەرامبەردا یانەی گەڵاتە سەرای بەڕابەرایەتی فاتح تیریملەم یاریەدا هیچ پاڵەپەستۆیەكی لەسەر نابێت چونكە لە یاریگای سانتیاگۆ یاری دەكات دەزانێت لە گەڵ یانەیەكی گەورەش یاری دەكاتو پێ دەچێت ڕاهێنەری یانەی گالاتا سەرای لە ڕۆژانی ڕابردوودا كاری لەوە كردووە چۆن كریستیانۆ ڕۆنالدۆ ڕابگرێت لەم یاریەدا.چاودێران ئاماژە بەوە دەكەن كە یانەی گاڵاتاسەرای هەوڵی یەكسانبوون دەدات لەم یاریەدا بۆ ئەوەی لە یاری گەڕانەوە ئەركی ئاسانتر بێت.
بەڵام یاریەكەی تری هەردوو یانەی مالاگا و بروسیادۆرتمۆند كە لە یاریگای لارۆزالیدای تایبەت بەیانەی مالاگا بەڕێوەدەچێت.لەم پاڵەوانیەتیە هەردوو یانە هیچ جارێك ڕووبەڕووی یەكتر نەبووینە تەنها لە تاكە یاریەكی دۆستانە نەبیت ئەویش كۆتا هات لە بەرژەوەندی یانەی بروسیا دۆرتمۆند.
لەم یاریەدا یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەیەوێت قەرەبووی لەدەستدانی نازناوی خوالی ئەڵمانی بكاتەوە لە ڕێگای گەیشتن بۆ دوورترین قۆناغ لە پاڵەوانیەتیە, هەر چەندە بەرامبەر یانەیەكی بەهێز یاری دەكات و بەڵام بە بوونی یاریزانان ماركۆ ریۆس و ماریۆجۆتزە و رۆبرت لیڤادۆنوفسكیبە ڕابەڕایەتی یۆرگن كلوب دەتوانن یاریەكە یەكلابكەنەوە بە تایبەتی كە یاری گەڕانەوە لە یاریگای سیگناڵ ئیدۆناپارك تایبەت بە یانە ئەڵمانیەكە بە ڕێوەدەچێت .لە بەرامبەرداڕاهێنەری چیلییانەی مالاگامانوێل بلگرینی ڕایگەیاند كە یاریزانانی یانەكەی بە متمانەیەكی زۆرەوە یاری دەكەن و ڕاشیگەیاند كە ڕاستە یانەی بروسیادۆرتمۆند پاڵێوراوترە بۆ سەركەوتن لەم قۆناغە وئێمە درێخی ناكەین لە پێشكەش كردنی ئاستێكی باش بەڵام بەڕای من ئەنجامی سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو لە یاری گەڕانەوە دەناسرێت.
xendan
