گەلاتە سەرای گەیشتە مەدرید و ئامانجیان سەرکەوتنە
لە کاتی گەیشتنی یانە تورکیکییەکە بۆ ناو فرۆکەخانەی مەدرید ، لەلایەن هاندەرێکی زۆری تورکییەوە پێشوازییەکی گەورەیان لێکراوو دواتر بەرەو هۆتێلێکی ئەو شارە بەڕێ کەوتن.
هەروەها پاش دابەزینیان بۆناو فرۆکەخانە ، فاتح تریم ، ڕاهینەری یانە تورکییەکە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەکان داو ڕآیگەیاند کە ئامانجیان سەرکەوتنە لە شاری مەدرید.
جێگای باسە سبەیشەو کاتژمێر 9:45 خولەک بە کاتی هەریم ، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕوی یانەی گەلاتە سەرای تورکی دەبنەوە ، ئەمەش لە یاری چوونی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.
خەندان
