وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا هیوادارە بەرشلۆنە لە پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بباتەوە
مانوێل فالس ، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی فەڕەنسا دەڵێت " بە دڵنیاییەوە لە یاریگادا ئامادە دەبم بۆ سەیرکردنی یاری نێوان بەرشلۆنە و پاریس سانجێرمان ، بەڵام هیوادارە یانەی بەرشلۆنە لە یانەکە فەڕەنسیەکەی ووڵاتەکەی بباتەوە.
هەروەها وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا دەڵێت " یانەی پاریس سانجێرمان لە فەڕەنسا خۆشەویستە ، بەڵام من هاندەری یانەی بەرشلۆنەم ، لە یاریگادا ئەمرۆ بۆیە ئامادە دەبم بۆ ئەوەی پشتگیری لێ بکەم.
هەروەها وتیشی هیوادارام یانەی پاریس سانجێرمان یارییەکی جوان پێشکەش بکات و یارییەکی قورسیش دەبێت بۆ بەرشلۆنە.
جێگای باسە ئەمشەو ، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە یاریگای باخچەی ئەمیرەکان ڕووبەڕوی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دەبێتەوە ، ئەمەش لە یاری چوونی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.
خەندن
