پاداشتێکی گەورە بۆ یاریزانەکانی گەلاتە سەرای، گەربێتوو لە ریاڵ مەدرید ببنەوە
بریارە سبەی شەو ، لە یاری چوونی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ، یانەی گەلاتە سەرای تورکی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕوی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ببێتەوە و یارییەکەش کاتژمێر 9:45 خولەک بەڕێوە دەچێت.
ئۆنال ئیسال، سەرۆکی یانەی گەلاتە سەرای تورکی نامەیەک ئاڕاستەی یاریزانەکانی دەکات لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ، گەر هاتوو توانیان سەرکەوتن بەدەستبهینن بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید ، ئەوا هەر یاریزانێک بری 25 هەزار یۆرۆی پێدەدرێت وەک پاداشتێک.
خەندان
