بۆیەكمجار كوردێك دەبێتە سەرۆكی یەكێتی تێنسی سەرمێزی عێراق

بۆیەكمجار كوردێك دەبێتە سەرۆكی یەكێتی تێنسی سەرمێزی عێراق
كارزان كانەبی
لە شاری بەغداد بەبەشداری سەرجەم نوێنەری یانەكانی عێراق لە یاری تێنسی سەرمێز، هەڵبژاردنەكانی پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی تێنسی سەرمێزی عێراقی لە كەش و هەوایەكی ئازادنە بەرێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەش بریار وابوو هەریەك لە هەردە رەئوف جێگرە سەرۆكی یانەی سلێمانی وكازم خەزعەل سەرۆكی پێشووی یەكێتیە بچنە نێو كێبركییەكانی بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆكی تازەی یەكێتی تێنسی سەرمێزی عێراقی، بەڵام لەگەڵ دەستپێكی هەڵبژاردنەكان كازم خەزعەل بریاری دا پاشە كشە بكات لە كێبركییەكانی پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتیەكە بۆیە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان و نوێنەری یانەكانی عێراق هەردە رەئوفی ئەمینداری دارایی پێشووی یانەكە كە خەڵكی شاری سلێمانیە بە سەرۆكی تازەی یەكێتی تێنسی سەرمێزی عێراقی دەست نیشان كرا، جێگای ئاماژە پێكردنە یەكێتی تۆپی سەرمێزی عێراقی لە ساڵی 1959وە دامەزراوە و خاوەنی چەندین ئەنجامی بەرچاو بووینە بۆوەرزشی عێراقی ئەمەیەكمجاریشە لە مێژووی یەكێتیەكە كوردێك پۆستی سەرۆكی یەكێتیەكەی پێ بدرێت، ئەمەش ئەندامە دەرچووەكانە.
هەردە رەئوف سەرۆك
قاسم كەیلۆن جێگری یەكەم
عومەر ئەحمەد جێگری دووەم
عەباس وەحید سكرتێری یەكێتیەكە
حیكمەت شەفیق ئەمنیداری دارایی
مەهدی یەعقوب و ئەیاد تاهیر و ئومێدفاروق و حوسام مەیسەم و عادل عەبدوللا بە ئەندامی یەكێتیەكە دەستنیشان كران.
Top