كەركوك بە شەرت گرێبەست لەگەڵ مزەفەر جەبار مۆردەكات
یانەی كەركوك بەمەبەستی گۆرینی ئەنجامەی یانەكەی لە قۆناغی دووەم ڕاهێنەرێكی بەتوانا دەست نیشان دەكات، ئەندامێكی یانەكەش ئاماژەی بەوە دا گوتی :ئێمە بەمەرجی ئەنجامی باش گرێبەستمان لەگەڵی مۆركردوە.
رێبوارتۆفیق ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی كەركوك بۆگۆڤاری گوڵان بەتایبەت ئەوەی ئاشكرا كرد گوتی : كەوا ئێمە بەفەرمی بۆقۆناغی دووەمی خولی بژاردەی عێراقی گرێبەستمان لەگەڵ كاپتن مزەفەر جەبار مۆركردوە كە پێشتر یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی هەولێر بووە، ڕاهێنەرێكی بەتوانایە لە چەندین خول كاری كردوە، ئێمە ئومێدێكی زۆرمان پێ هەیە بۆئەوەی بتوانێ یانەی كەركوك بباتە قۆناغێكی باشتر لە خولی بژاردەی عێراق، ئێمە لە قۆناغی یەكەم ئاستمان وەكو پێویست نەبووە، بۆیە ئێمە بەلێنمان لە مزەفەر جەبار وەرگرتووە كە ئاستی یانەی كەركوك باشتر بكات و لە قۆناغی دووەم بتوانێ یانەكە بباتە خانەكانی پێشەوە، گوتیشی ئێمە قسەی خۆمان بەتەواوی لەگەلی كردوە، گرێبەستمان لەگەڵ هەریەك لە یاریزانانی پیشەگەری میسری موعتەزعەبدول حەسیب و محەمەدئەحمەد كە پێشتر یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی میسرین و لە یانەی ئەهلیش یارییان كردوە، دەمانەوێ بەو یاریزانانەو یاریزانانی خۆمان بتوانین لە قۆناغی دووەم ئاستمان باشتر بێت، گوتیشی گرێبەستی ئەم یاریزانانە هەریەك و 35هەزار دۆلارە و گرێبەستی مزەفەر جەبار 50هەزار دۆلارە وبۆقۆناغی دووەم، گوتیشی ئێمە ئێستا كێشەی پارەمان هەیە بۆیە ناتوانین كەمپی مەشقی ئەنجام بدەین، گوتیشی ئەو پارەیەی كە پارێزگاری كەركوك بۆئێمەی دبین كردبوو كە بڕەكەی 470ملیۆن دیناربوو، بڕی یەكەم 250ملیۆنمان وەرگرت، ئێستاش بەشی دووەمان وەرنەگرتووە كە پێویستمان پێەیتی هەرچەندە بەلێنمان وەرگرتووە كە وەری بگرین، لە بارەی ئەگەری گۆرانكاری لە پێك هاتەی یانەكەش رێبوار گوتی" ئێمە زانیاریمان لەسەر ئەوە نیە كە ئایا گۆرانكاری دەكات یان نایكات بەڵام دواتر ڕوون دەبێتەوە گوتیشی یاریزانانمان بەخۆی ئەوەی لە دووخول بەشدارن بۆیە زەختێكی زۆریان لەسەرە لە یاریگاو ماندوو دەبن.
