یانەی ئاكرێ ڕاهێنەرێكی تر دەست نیشان دەكات
بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لە یارییەكانی خولی یانەپلە یەكەكانی كوردستان، ڕاهێنەری یانەی ئاكرێ (مشەختی ئەحمەد)دەستی لە مەشق و ڕاهێنانی یانەكەی كێشایەوە، دوای ئەوەی بۆماوەی هەشت هەفتەیە ئەركی سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەی ئاكرێ لە ئەستۆ گرتبوو، بەمەبەستی پڕكردنەوەی شوێنی ناوبراویش دەستەی كارگێری یانەی ئاكرێش بریاری دا تاهیر عەبدوللای یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەكە سەرپەرشتی مەشقی یانەكە دەكات تاكو كۆتایی هاتنی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، سەرچاوەیەكیش لە یانەی ئاكرێ ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەكە ڕاهێنەری پێشوو دەستی لە كاركێشانەوەی پێشكەشی دەستەی كارگێری یانەكە كردبوو،بۆیە دەستەی كارگێری یانەی ئاكرێ دەست لە كاركێشانەوەكەی پەسند كرد، جێگای ئاماژە پێكردنە یانەی ئاكرێ خاوەنی 14خاڵە لە خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان لەم وەزرە.
