لەجامی یەكێتی ئاسیا:ئەمرۆ دهۆك ڕووبەرووی یانەی زەفاری عومانی دەبێتەوە

لەجامی یەكێتی ئاسیا:ئەمرۆ دهۆك ڕووبەرووی یانەی زەفاری عومانی دەبێتەوە
كارزان كانەبی
بریارە ئەمرۆ سێ شەمە لەسەر یاریگای سەلالە لە مەسقەتی پایتەختی وڵاتی عومان لە سێ یەم یاری خۆیدا لە كاتژمێر30-6ی ئێوارە لە یارییەگی گرنگو چارەنوسازدا هەردوویانەی زەفاری عومانی و دهۆكی هەرێمی كوردستان ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆئەم یارییە گرنگە یانەی دهۆك ئامادەكارییەكی باشی كردوە بۆئەوەی بتوانن ئەمرۆ سێ خاڵی یارییەكە بۆخۆیان بەدەست بهێنن هەرچەندە یانەی دهۆك كەمپێكی مەشقی و ڕاهێنانیشی لە وڵاتی عومان ئەنجامداوە بۆیاریزانەكانی و یارییەكی دۆستانەشی كردوە، بۆیە ئەمرۆ تەنیا بۆسەركەوتن یاری دەكات و تەواوی یاریزانەكانیشی ئامادەن جگە لە یاریزانی بەرازیلی ئۆلیڤێرە نەبێت كە یاری كردنی تاڕادەیەك گوماناوییە، یانەی زەفاریش نیازی قوستنەوەی یاریگاو هاندەرانی هەیە بۆئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات، لە بارەی ئامادەكارییەكانی یانەی دهۆك، فەجر ئیبراهیم بۆسایتی گوڵان گوتی" ئامادەكاری باشمان ئەنجامداوە بۆئەوەی بتوانین سێ خاڵی یارییەكە بۆخۆمان مسۆگەر بكەین، ئێمە پێش چەند رۆژك گەیشتبوینە وڵاتی عومان و كەمپی مەشقیمان ئەنجامدابوو لەم شارە بۆئەوەی یاریزانەكانمان لە كەش و هەوای ئەم وڵاتە ئشنا بین بە باشترین شێوەش ڕووبەرووی یانەی خاوەن یاریگا دەبینەوە بۆئەوەی بتواین قەرەبووی یاری ڕابردوومان بكەینەوە لەبەرامبەر فەیسەلی تووشی شكست بووین.
Top