لەخولی پلە یەكی كوردستان:ئەمرۆ ئاڵا وسیروانی نوێ ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە
لە درێژەی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە هەفتەی شازدەی یارییەكانی خولەكە بریارە ئەمرۆ سێ شەمە لە چەند یارییەگی یانەكانی كوردستان نۆ یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەبچێت، تەواوی یانەكانیش هەوڵی مانەوە و گەیشتن بۆخولی نایابی كوردستان دەدەن، یانەی ئاڵا لە یارییەكی گرنگدا دەبێتە میوانی یانەی سیروانی نوێ لە شاری سلێمانی هەردوویانەش هەوڵی سەركەوتن دەدەن، یاكسان بوون یانەی ئاڵا دەگەینێتە خولی نایابی كوردستان سەركەوتنی سیروانی نوێ جەنگی گەیشتن بۆخولی نایاب درێژ دەكاتەوە بۆهەفتەیەكی تر، لە شاری هەولێریش یانەی نەورۆز لە یارییەكی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی برایەتی دەبێتەوە لەم یارییەشدا یهەردوویانە بۆسەركەوتن یاری دەكەن و بردنەوەی نەورۆزیش لە نازناوەكەی نزیك دەكاتەوە، یانەی ئاسۆش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی گارە دەكات لەم وەرزەش هەردوویانە ئاستیان وەكو پێویست نیە و سەركەوتنی هەردوویانەش لەم یارییەی ئەمرۆ بۆئەوەی لە ئەگەرەكانی دابەزین رزگارییان بێت، لە شاری كەركوكیش هەردوویانەی خاك و پێشكەوتن ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، یانەی پێشكەوتنیش بۆسەركەوتن یاری دەكات بۆئەوەی خۆی لە خانەكانی خوارەوەی ریزبەندی یانەكان رزگار بكات،لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی ئاشتی و هەڵەبجەی شەهید ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە ئەم یارییەش بەیەكێك لە یارییە بەهێزەكانی ئەم هەفتەیە هەژماردەكرێت، یانەی دەربەندیخانیش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی كۆیە دەبێتەوە سەركەوتنی هەردوویانەش لەم هەفتەیە هیچ گۆڕانكارییەك ناكات بۆسەركەوتن بۆخولی نایابی كوردستان، لە شاری كەركوكیش یانەی سەورە لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی شەهیدانی دەڕوازەی ڕاپەرین دەبێتەوە، یانەی ڕاپەرینش هەوڵ بۆسەركەوتن دەدات بۆئەوەی لە خانەكانی خوارەوەی ریزبەندی یانەكان رزگاری بێت، یانەی ئاكرێش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی چەمچەماڵ دەكات ئەم یارییەش بۆیانەی ئاكرێ گرنگە بۆئەوەی سەركەوتن بەدەست بهێنێ و لە خانەكانی داوین پلەكانی خوارەوە رزگاری بێت لەئەگەری دابەزین، یانەی سۆرانیش دەچێتە شاری خانەقین و لەسەر یاریگای ئەوشارە ڕووبەرووی یانەی خانەقین دەبێتەوە، یانەی سۆرانیش بۆسەركەوتنی یارییەكە گەشتی خانەقینی كردوە سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-3پاش نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت.
