لە خولی باسكەی عێراقی:زاخۆ و دهۆك لە دێربی بەیەك دەگەن

لە خولی باسكەی عێراقی:زاخۆ و دهۆك لە دێربی بەیەك دەگەن
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی باسكەی یاننە پلە نایابەكانی عێراقی لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە دێربی ئەم هەفتەیە لەسەر یاریگای بنكەی وەرزش و لاوانی زاخۆ لەشاری زاخۆلە كاتژمێر پێنجی ئێوارە هەردوو تیپی باسكەی یانەی زاخۆ و دهۆك ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوویانە ئامادەكارییەكی باشیان كردوە بۆئەوەی بتوانن لە دێربی ئەم هەفتەیە سەركەوتن بكەنە دیاری هاندەرانی یانەكەیان، بۆئەم مەبەستەش یانەی زاخۆ بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران نیازی وایە سەركەوتن بكاتە ئامانج و دیاری بۆهاندەرانیان و یانەی دهۆكیش نیازی هەیە بە پشت بەستن بە ئەزمونی چەند ساڵەی لە خولەكە سەركەوتن بەدەست بهێنێت، پێش بینیش دەكرێ ئەم یارییە بە یەكێك لە گرنگترین یارییەكانی ئەم هەفتەیە هەژماربكرێت.
Top