خولی بالەی نایابی عێراقی دەستی پێ كرد :هەولێرو شورتەوشەقلاوە سەركەوتنیان تۆماركرد

خولی بالەی نایابی عێراقی دەستی پێ كرد :هەولێرو شورتەوشەقلاوە سەركەوتنیان تۆماركرد
كارزان كانەبی
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بالەی عێراقی یارییەكانی خولی بالەی نایابی عێراقی كۆمەلەی باكور و كوردستان لە شاری هەولێرلەهۆڵی یانەی ئەكاد لە شارۆچكەی عەنكاوە بەبەشداری شەش یانە دەستی پێكرد، لەیەكەم رۆژی یارییەكانیشدا سێ یاری بەهێز لە نێوان تیپە بەشداربووەكان ئەنجامدرا، لەیەكەم یاری یانەی شورتە لە یارییەكی بەهێز لە تیپی بالەی مەسافی شاری بەغدای بردەوە بە ئەنجامی (3-0)گێم، لە یاری دووەمیشدا یانەی هەولێر ڕووبەرووی یانەی هیت بووە، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (3-1)گێم بباتەوە، لە سێ یەم یاری خولەكەشدا شەقلاوە دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز لە تیپی حەبانیەی بردەوە بەئەنجامی (3-1)گێم، لە دووەم یارییەكانی خولەكەشدا دوویاری بەهێز بەرێوەچوو، یانەی شەقلاوە لە یارییەكی بەهێزدا دووەم یاریشی بەسەركەوتن بەرێ كردو بە ئەنجامی (3-0)گێم لە یانەی هیتی بردەوە و یانەی هەولێریش دووچاری شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بوو لەسەر دەستی یانەی شورتەی شاری بەغدا بریاریشە لە رۆژانی داهاتوو یراییەكانی خولەكە درێژەی هەبێت.
Top