ڕاهێنەری تۆتنهام هیوادارە مامۆستاکەی بگەڕێتەوە بۆ خولی ئینگلیزی
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی ئینگلترا دەڵێت " هیوام وایە بە زوترین کات مۆرینۆ بگەڕێتەوە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی ، پێشم وایە ئەو باشترین ڕاهێنەرە لە جیهاندا.
هەروەها فیلاس وتیشی " گەڕانەوەی مۆرینۆ بۆ خولی ئینگلیزی ، رکابەری زیاتر دروست دەکات لە وەرزی داهاتوودا لە خولی ئینگلیزیدا.
جێگای باسە پێشتر فیلاس بواس بۆ ماوەی 5 ساڵ یاریدەدەری مۆرینۆ بووە لە یانەی چێڵسی و پۆرتۆ و ئەنتەر.
خەندان
