فینگەر هەڕەشە لە 12 یاریزانی یانەکەی دەکات

فینگەر هەڕەشە لە 12 یاریزانی یانەکەی دەکات
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ، لە هەواڵێکیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئارسن فینگەری بە ڕەگەز فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ هەڕەشە لە 12 یاریزانی یانەکەی دەکات بەوەی کە بتوانن ئەو یارییانەی ماویانە سەرکەوتن بەدەستبهێنن و شایستەی ئەوە بن کە درێسی یانەی ئارسیناڵ بپۆشن.

بە پێی هەواڵی رۆژنامە بەریتانییەکە هەریەک لە یاریزانان " تۆماس فیرمالین و بکاری سانتایا و تۆماس روزیکی و جیرفینهۆ و چێزنی و بیر میرتساکەر و ئەرشاڤین و سکیلاچی و مەروان شەماخ و نیکڵاس بندتنەر و ئاندریا سانتۆس و یوهان جۆرۆ لە ژێر هەڕەشەی فینگەردا گەر بێت و ئاستی باش پێشکەش نەکەن لە یارییەکاندا.

فینگەر بە یاریزانەکانی ڕاگەیاندووە کە پێویستە تاکوو کۆتایی ئەم وەرزە ئاستی ڕاستەقینەیان نیشان بدەن بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا لە پلانی یانەکەیاندا بن.




خەندان
Top