ئەنچیلۆتی: ئێستا بیر لە بەرشلۆنە دەکەینەوەو ئامادەین

ئەنچیلۆتی: ئێستا بیر لە بەرشلۆنە دەکەینەوەو ئامادەین
کارلۆ ئەنچیلۆتی ، ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لە لێدوانیکیدا پاش تەواوبوونی یارییان بەرامبەر بە یانەی مونبیلیەی فەڕەنسی لە هەفتەی ٣٠ ی خولی فەڕەنسیدا دەڵێت" تەواو ئامادەین بۆ بەرامبەر بە یانەی بەرشلۆنە".

شەوی ڕابردوو یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی ڕووبەروی یانەی مونبیلیە بوویەوەو یارییەکەشی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردەوە .

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و لە دوای تەواوبونی یارییەکە ئەنچیلۆتی دەڵێت " هەر یارییەک لە پێشمان بێت بیر تەنها لەو یارییە دەکەینەوە ، دوینێ بیرمان لە یاری بەرامبەر مونبیلیە دەکردەوە بەڵام توانیمان سەرکەوتن بەدەستبهێنین و ئێستاش کاتی ئەوەیە بیر لە یانەی بەرشلۆنە بکەینەوە.

ئەنچیلۆتی وتیشی ئێستا ئێمە ئامادەین بۆ ئەو یارییە دەزانم کە یاریزانەکان بە گڕوتینەوە خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەم یارییە چونکە یارییەکی گرنگ دەبێت بۆ ئێمە.

بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی ڕووبەڕوی یانەی بەرشلۆنە بیتەوە ، لە یاری چوونی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.



خەندان
Top