گواردیۆلا و ئیدارەی بایرن میونخ کۆبوونەوە
ڕۆژنامەی بێڵد ڕایگەیاندووە کە گفتوگۆی نێوان گواردیۆلا و ئەو دوو بەرپرسەی یانەی بایرن میونخ بە مەبەستی داهاتووی یانەکە بووە و داڕشتنی پلانێک بووە بۆ وەرزی نوێ.
هەروەها گواردیۆلا دەیەوێت دوو یاریدەدەرێ نوێ دیاری بکات بۆ خۆی لە یانەی بایرن میونخدا و ئەگەری هەیە دوو یاری دەدەرەی پێشوی بهێنێتە یانەی بایرن میونخەوە ، هەروەها گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە کڕینی یاریزانی نوێ و لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا پلانەکانیان جێبەجێ دەکەن.
خەندان
