هالمز وەرزی داهاتوو لە بەرشلۆنە دەبێت
ڕۆژنامەی "بێڵد"ی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە کە گفتوگۆیەکی سەرەتایی لە نێوان یانەی بەرشلۆنە و هاڵمزی بەرگریکاردا دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە کامپ نوو ، بەڵام هاڵمز هیچ گرێبەستێک ئەنجام نادات تاکوو خولی یانە پاڵەوانەکان کۆتایی پێدێت ، چونکە لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆندا بەشداری کردووە.
هەروەها هاڵمز لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی بێڵد دەڵێت " خۆشحاڵم بەوەی کە ڕۆژنامەکان ناوی منیان پەیوەست کردووە بە چوونم بۆ یانەی بەرشلۆنە ، چونکە ئەوە شەرەفێکی گەورە بۆ من و پێم وایە بەرشلۆنە باشترین یانەی جیهانە.
یانەی بەرشلۆنە لە ئێستادا بەهۆی پێکانی چەند بەرگریکاریکییەوە ، هەوڵ دەدات بە زوترین کات گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی نوێدا ئەنجامبدات
خەندان
