ئەمرۆ دهۆك دەچێتە عەمان
بەمەبەستی ئەنجامدانی سێ یەم یاری لە جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا و ئەنجامدانی كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان بۆچەند رۆژێك، ئەمرۆ چوارشەمە لەرێگای فرۆكە خانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە شاندنی یانەی دهۆك بە بە شاندێكی 27كەسیەوە گەشتی مەسقەتی پایتەختی عومان دەكەن، كە بریارە رۆژی 2ی ئەم مانگە یانەی دهۆك سێ یەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتی ئاسیا ئەنجام بدات، لە بارەی ئەو كەمپە مەشقیەش كاوە ئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵچیەكانی یانەی دهۆك بۆسایتی گوڵان گوتی : ئێمە بریارە ئەمرۆ چوارشەمە گەشتی وڵاتی عەمان بكەین و لە شاری مەسقەت كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان ئەنجام بدەین بۆماوەی سێ رۆژ و یارییەكی دۆستانەش لەگەڵ تیپێكی ئەو وڵاتە ئەنجام بدەین وەكو خۆئامادەكاریمان بۆیاری سێ یەمان بەرامبەر یانەزەفاری عەمانی، دوای سێ رۆژەكە شاری مەسقەت بەجێ دەهیلێن و بەرەوە شاری زەلالە دەچین بۆئەوەی درێژە بە ئامادەكارییەكانمان بدەن، گوتیشی چەند یاریزانێكمان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقە ئەوانیش دەگەرێنەوە بەشداردەبن لەگەڵمان بۆئەنجامدانی یاریمان لە جامی یەكێتی ئاسیا، گوتیشی ئەو كەمپە مەشقیە چەند رۆژە لەسەر داواكاری دەستەی ڕاهێنەرانی یانەكەمان بووە بۆئەوەی بتوانین ئاستێكی بەرز لە یاری داهاتووماندا پێشكەش بكەین و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە.
