لە خولی پلە دووەكانی كوردستان :ئەمرۆڕانیە و كەیوان رووبەرووی یەكتری دەبنەوە
لە میانی یارییەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، بریارە ئەمرۆ چوارشەمە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان هەشت یاری گرنگ لە هەفتەی دووەمی خولەكە بەرێوەبچێت، یانەی بەردەڕەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی خەبات دەكات لە یارییەكی گرنگدا هەردوویانە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، یانەی جیهانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاڵتون كۆپری دەكات، لە شاری كەركوكیش یانەی تەئاخی ڕووبەرووی یانەی چۆمان دەبێتەوە لە یارییەكی گرنگدا، یانەی پیشەسازیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی مەخموردەكات لە یارییەكی بەهێزی ئەم هەفتەیە كەچاوەڕوان دەكرێت هەردوویانە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، لە شاری سلێمانیش هەردوویانەی سەرچنار و دووز بەیەك دەگەن، ئەم یارییەش بۆهەردوویانە گرنگە بۆئەوەی سەركەوتن بەدەست بهێنن، لە شاری كەركوكیش یانەی سۆلاڤ ڕووبەرووی یانەی دووكان دەبێتەوە لە یارییەكی گرنگدا، یانەی دووبیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سیروانی شارەزوور دەكات لە یارییەكی گرنگدا، لەسەر یاریگای قەڵادزێش هەردوویانەی كەیوان و ڕانیە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە لە یارییەكی بەهێزدا.
