یەکەمین کۆنفرانسی وەرزشی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەشاری دهۆک دەستی پێکرد
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ووتەی وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەستی پێکرد و هەروەک لە پێرەوی کۆنفرانسەکە هاتووە : " دوای ووتەی پارێزگاری دهۆک و سەرۆکی لێژنەی وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان داتای یانەکانی کوردستان بخرێتە روو".
ئەمەو لەدوای پشوودانێکی کورت و نان خواردنی نیوەرۆ ، کۆمەڵێک بڕگە و زانیاری و شیکاری لەلایەن چیای تەیمور و د. ئالان و جوان زرار و پرۆفیسۆر کاوە دزەیی بخرێتە روو".
لەرۆژی دووەمی کۆنفرانسەکە بەرنامەیەکی کارگێری پێشنیارکراو بۆ بەرێوەبردنی کاروباری وەرزشی لەهەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت و کاتژمێر 12:30 وادەی راگەیاندنی کۆتاییە
رێکان عزیز / دهۆک
xendan
