داوا دەکرێت بنزیمە لە پێکهاتەی سەرەکی فەڕەنسا دور بخرێتەوە
لە ئەنجامی ڕاپرسییەکەدا هاتووە کە % 85 ی دەنگدەران دەیانەوێت "دیدیە دیشان"ی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا ، یاری بە کەریم بنزیمە نەکات وەک یاریزانێکی سەرەکی و لەسەر کورسی یەدەگ دایبنیشێنێت لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەیاندا.
لە یاری ڕابردوودا ، کاتێک هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی جۆرجیا یارییان کرد ، لەم یارییەدا بنزیمە نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ئەمەش هاندەرانی هەڵبژاردەی فەڕەنسای توڕە کردووە کە بۆ 11 یارییە نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بکات.
جیگای باسە یاری داهاتووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ، بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێت ، ئەمەش لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2014 ی بەڕازیل ، کە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
خەندان
