شنایدەر پێکانی هەیە بەڵام بەرامبەر ریاڵ یاری دەکات
پزیشکانی هەڵبژاردەی هۆڵەندی ئاشکرایان کردووە کە شنایدەر توشی پێکان بووە لە ڕانیدا و بەم هۆیەشەوە لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەماندا یاری ناکات کاتیک ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی رۆمانیا دەبینەوە.
هەروەها لای خۆیەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا " لویس ڤان گال" ڕایگەیاندووە کە پێکانەکەی ویسڵی سنایدەر قورس نیە و تەنها بۆ یارییەک ناتوانێت یاری بکات و پێویستی بە پشوو هەیە.
شنایدەری یاریزانی یانەی گەلاتە سەرای تورکی ، لە یاری داهاتووی یانەکەیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان ڕووبەڕوی ڕیاڵ مەدرید دەبنەوە.
خەندان
