ئارسیناڵ 45 ملیۆن بۆ سێ یاریزانەکەی بەرشلۆنە خەرج دەکات

ئارسیناڵ 45 ملیۆن بۆ سێ یاریزانەکەی بەرشلۆنە خەرج دەکات
ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا ، ئەمرۆ ڕایانگەیاندووە کە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا سێ یاریزان بباتە ریزەکانیەوە کە لە یانەی بەرشلۆنە یاری دەکەن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاندووە کە سی یاریزانەکە بریتین لە ڤاڵدێسی گۆڵچی و سانشێز و داڤید ڤیا ، کە ڤاڵدێس بریاری داوە لە کۆتایی وەرزدا یانەی بەرشلۆنە جێبهێڵیت و هەروەها ڕاپۆرتە هەواڵییەکانیش دەڵێن کە ڤیا و سانشێزیش دوو یاریزانی دیکەن کە ناویان پەیوەستە بە رۆشتن لە یانەی بەرشلۆنەوە.

یانەی ئارسیناڵ پێویستی بە گۆڵچییەک و دوو هێرشبەر هەیە ، هەر بۆیە ئامادەیە بۆ ڤاڵدێسی گۆڵچی 10 ملیۆن یۆرۆ بدات و بۆ ڤیا 15 ملیۆن یۆرۆ و بۆ سانشێزیش 20 ملیۆن یۆرۆ بدات.




خەندان
Top