ئەلبا بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاری ناکات

ئەلبا بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاری ناکات
لە یارییەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی بەڕازیلی 2014 ، کاتێک هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر بە فینلەندا یاری دەکەن ، لەم یارییەدا خۆردی ئەلبای بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، توشی پێکان دەبێت.

لە پاش پشکنینەکان، پزیشکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە کە خۆردی ئەلبا توشی پچڕانی ماسولکە بووە لە ڕانیدا ڕاستیدا و ئەمەش وا دەکات کە لە یاری ئیسپانیا بەرامبەر بە فەڕەنسا یاری نەکات ، هەروەها لە یانەکەیشیا ، بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان ناتوانێت یاری بکات.

ڕیکاردۆ برونا ،سەرپەرشتیاری پزیشکانی هەڵبژاردەکە ڕایگەیاندووە کە خۆردی ئەلبا پشکنینی وردی بۆ کراوەو ناتوانێت یاری بکات ، ماوەی دور کەوتنەوەشی لە نێوان دوو بۆ سێ هەفتەدایە.



خەندان
Top