ئەمڕۆ مۆرینۆ دەچێتە تورکیا

ئەمڕۆ مۆرینۆ دەچێتە تورکیا
ڕۆژنامەی As ی ئیسپانی ڕایگەیاندووە کە جۆزییە مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەمڕۆ یەکشەممە دەچێتە تورکیا بۆ چاودێری کردنی یانەی گەلاتە سەرای تورکی و شێوازی یاریکردنیان.

لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی تورکیادا و لە هەفتەی 26 دا ، یانەی قەیصەری تورکی ڕووبەڕوی یانەی گەلاتە سەرای تورکی دەبێتەوە لە یاریگای خۆی .

رۆژنامەی ئاس ڕایگەیاندووە کە مۆرینۆ ئەمڕۆ بە فرۆکە دەگاتە شاری تورکیا بە مەبەستی سێرکردنی یاری هەردوو یانە تورکییەکە ، بۆ ئەوەی زانیاری کۆبکاتەوە لەسەر یانەی گەلاتە سەرای تورکی.

جیگای باسە، یاری داهاتووی یانەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یانەی گەلاتە سەرای دەبێت لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.


xendan
Top