پزیشکەکان داوا لە چاڤی دەکەن بەرامبەر فەڕەنسا یاری نەکات

پزیشکەکان داوا لە چاڤی دەکەن بەرامبەر فەڕەنسا یاری نەکات
پاش ئەوەی لەلایەن هەڵبژاردەی ووڵاتەکەیەوە بانگهێشت دەکرێتەوە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2014 ی بەڕازیل ، پزیشکەکانی بەرشلۆنە داوا لە چاڤی دەکەن کە بەشداری یارییەکانی هەڵبژاردەکەی نەکات.

چاڤی لە دوایین یاریدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یانەی میلان توشی پێکانبوو ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ووڵاتەکەی کراوەتەوە بۆ یاری کردن بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

پزیشکەکانی بەرشلۆنە ئامۆژگاری چاڤییان کردووە کە بەشداری یاری هەڵبژاردەکەی نەکات بەرامبەر فەڕەنسا ، چونکە پێکان لە ڕانیدا ڕاستیدا هەیە و دەبێتە هۆی دووبارە هەڵدانەوەی پێکانەکەی.



خەندان
Top