ڕۆنی لە پلانەکانی پاریس سانجێرماندا نیە

ڕۆنی لە پلانەکانی پاریس سانجێرماندا نیە
لیۆناردۆی بەڕەگەز بەڕازیلی وبەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی هەر هەواڵێک ڕەتدەکاتەوە کە رۆژنامەکان بڵاویدەکەنەوە باس لە کڕینی ڕۆنی بکەن لەلایەن یانەی پاریس سانجێرمانەوە.

لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ، لیۆناردۆ دەڵێت : ڕۆنی یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان، بەڵام ئەو لە پلانەکانی ئێمەدا نیە و خۆشی حەز بە مانەوە دەکات لە یانەی مانچستەر یونایتیدا.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکی سپۆرتسی بەریتانی ، لێوناردۆ دەڵێت: یانەکەمان پارەیەکی زۆری هەیە ،کە دەتوانێت گرێبەستی گەورە ئەنجامبدات ، بەڵام ئێمە گرێبەست لەگەڵ یاریزانیک دەکەین کە حەز بە هاتن بکەن بۆ یانەی پاریس سانجێرمان.




خەندان
Top