جۆن تێری لە ئیمارات داوا دەکرێت

جۆن تێری لە ئیمارات داوا دەکرێت
ڕۆژنامەی دەیلی میرۆری بەریتانی ئاشکرای کردووە کە هەندێک لە یانەکانی ووڵاتی ئیمارات هەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ جۆن تێری کاپتنی چێڵسی ئەنجامبدەن.

هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ئیمارات ئاماژەیان بەوە داوە کە چەند یانەی گەورەی ئیمارات دەیانەوێت جۆن تێری بکڕن و ڕایانگەیاندووە کە جۆن تێری خێزانەکەی لە کاتی پشووەکاندا سەردانی دوبەی دەکەن.

هەروەها ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە سیفن جۆران ، بەڕێوەبەری هونەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلترا لە ئێستادا لە ئیمارات کار دەکات و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی نەصری ئیماراتییە.

ئەو یانانەی گرنگی بە جۆن تێری دەدەن بریتین لە یانەی العین و الجزیرة و هەروەها یانەی نەصریش.



خەندان
Top