ڕۆناڵدۆ ، 43 یاری کردووە 43 گۆڵی کردووە

ڕۆناڵدۆ ، 43 یاری کردووە 43 گۆڵی کردووە
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید شەوی ڕابردوو توانی بەرامبەر بە یانەی مایۆرکا گۆڵێک تۆمار بکات و و لە کۆتاییشدا یانەکەی بە ئەنجامی 5-2 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

ڕۆناڵدۆ گۆڵی ژمارە 43 ی تۆمار کرد لەم وەرزەدا ئەمەش لە پاش ئەنجامدانی 43 یاری ، وە لە سەرەتای ساڵی نوێوە توانیویەتی 20 گۆڵ تۆمار بکات.

هەروەها مەسعود ئۆزیلی ئەڵمانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید زۆرترین پاسی یەکلاکەرەوەی داوە بە هاوڕیکانی کە گۆڵیان پێ تۆمار کردووە لەم وەرزەدا کە ژمارەی دەگاتە 14 پاس.

جیگای باسە ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا ژمارەی گۆڵەکانی 190 گۆڵە بە درێسی یانەی ریاڵ مەدریدەوە.



خەندان
Top