گرێبەستی یۆڤانتس بۆ زالاتان شکستیهینا

گرێبەستی یۆڤانتس بۆ زالاتان شکستیهینا
پیپی مۆراتا ، بەڕێوەبەری گشتی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دان بەوەدا دەنێت کە گفتوگۆکان کردووە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە مەبەستی گواستنەوەی هێرشبەری سویدی زالاتان ئیبراهیمۆڤیچ ، بەڵام تێجوونی ئەو یاریزانە بووە شکستی گرێبەستمان.

پێشتر بافێل نیدڤێد بەڕیوەبەری جێبەجێکاری یانەی یۆڤانتۆس و هەروەها ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەکە ڕایگەیاندبوو کە یانەکەیان دەیەوێت زالاتان بگوازێتەوە بۆ ریزەکانیان ، چونکە پێشتر زالاتان یەکێک بووە لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکەیان.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت مۆراتا دەڵێت : ئیبرا یاریزانێکی بەهێزە ، بەڵام تێچوونی ئەو یاریزانە زۆری دەوێت و گواستنەوەی ئاسان نیە.



خەندان
Top