مۆراتی: مۆرینۆ بۆ ئەنتەر؟ ئەستەمە
ماسیمۆ مۆراتی، ڕاهێنەری یانەی ئەنتەر میلانی ئیتاڵی باس لە هەموو ئەو پڕوپاگەندانە دەکات کە گوایە مۆرینۆ دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ئەنتەر میلانی ئیتاڵی لە داهاتوودا.
لای خۆییەوە مۆراتی ڕەتی دەکاتەوە کە مۆرینۆ بگەڕێتەوە بۆ یانەی ئەنتەر میلان لە داهاتوودا و بە کارێکی ئەستەمی دا دەنێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ، مۆراتی دەڵێت: پشتگیری تەواوی ئەندریا ستراماچیۆنی دەکەین ، لە ئێستادا ئەو ڕاهێنەرەو ئەستەمە جارێکی تر مۆرینۆ بگەڕیتەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی ئەنتەر میلانی ئیتاڵی.خەندان
