دوای ئاشكرابوونی ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه ، “مێژوو” له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێ ده‌خوێنێت ؟
ئاماری رووبه‌ڕووبووونهوه مێژووییه‌كانی ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له قۆناغی هه‌شت روویدا به‌مشێوه‌یه :-
(مه‌له‌گای ئیسپانی * بوروسیا دۆرتمۆندۆ ئه‌لمانی) :- پێشتر له خولی یانه پاله‌وانه‌كان هیچ جارێك له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری یارییان نه‌كردووه .
(ریال مه‌درید ئیسپانی * گللاته‌سه‌ڕای توركی) :- یانه توركیه‌كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی پێشتر بالاده‌ستتره كه له‌و سێ جاره‌ی كه به‌رامبه‌ر یه‌كتری یارییان كردووه دوو جار له شاهانه‌كانی بردووه‌ته‌وه و جاره‌كه‌ی تریش یانه مه‌دریدییه‌كه تامی بردنه‌وه‌ی چه‌شتووه.
(پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی * به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی) :- هه‌ردوو یانه له ئه‌و یارییانه‌ی كه پێشتر به‌رامبه‌ر یه‌كتریان كردووه هاوسه‌نگن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و سێ یارییه‌ی كه روبوڕووی یه‌كتر ئه‌نجامیانداوه جارێك به‌به‌رامبه‌ربوون به‌كۆتا هاتووه و له‌دوو جاره‌كه‌ی تریش یه‌كه‌و جارێك بردیتیانه‌وه.
(بایرن میونشنی ئه‌لمانی * یۆڤانتۆسی ئیتالی) :- ئاماره مێژووییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه ئیتالیه‌كه‌دان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كۆی ئه‌و شه‌ش یارییه‌ی كه به‌رامبه‌ر یه‌كتری ئه‌نجامیانداوه بیانكۆنێری له سێ یاریی سه‌ركه‌وتوو بووه و له یارییه‌كیش به‌رامبه‌ربووه ، له‌كاتێكدا یانه باڤارییه‌كه ته‌نیا له دوو یاریی بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه.
