دوای ئەوەی ئەم وەرزە لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان یانەی ئاسۆ بە وەرزێكی خراپ تێپەڕدەبێت لە بەدەست هێنانی ئەنجامەكانی لە خولی پلە یەك وەكو پێویست نەبوو، لە ئێستادا لە ریزبەندی یانەكانی خولەكەش لە دواهەمین پلەی ریزبەند دێن، بەهۆی خراپیی ئەنجامەكانیش ڕاهێنەری یانەكە هێرش عەبدولرەزاق دەستی لە كاركێشایەوە، لە شوێنی ڕاهێنەری پێشووش دەستەی كارگێریی یانەی ئاسۆش ئەركی ڕاهێنەرایەتیی یانەكەی بە كامەران جەبار سپارد بۆئەوەی لە یارییەكانی داهاتووی خولی پلە یەكی كوردستان بتوانێت ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یانەكەش ڕزگار بكەن لە ئەگەری دابەزین بۆخولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، جێگای ئاماژەپێكردنە ئەم وەرزە یانەی ئاسۆ بە وەرزێكی زۆر خراپ تێپەڕ دەبێت كە نەیتوانیوە ئەنجامێكی شایستە لە خولەكە بەدەست بهێنێت.