بەرشلۆنە گەیشتە قۆناغی 8 ، میلان ماڵئاوایی کرد

بەرشلۆنە گەیشتە قۆناغی 8 ، میلان ماڵئاوایی کرد
-

لە میانی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا و لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ،یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نووی تایبەت بە خۆی ڕووبەروی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بوویەوە.

لەم یارییەدا یانەی بەرشلۆنەی خاوەن یاریگا توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بە ئەنجامی 4-0.

گۆڵەکانی یانەی بەرشلۆنە لە ڕێگای میسی گۆڵی یەکەم و دووەم لە خولەکەکانی 5 و 40 دا ، گۆڵی سیهەمیش داڤید ڤیا تۆماری کرد لە خولەکی 55 دا و گۆڵی چوارەم خۆردی ئەلبا تۆماری کرد لە خولەکی 90 دا.

یانەی میلان ماڵئاوای کرد لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یانەی بەرشلۆنەش سەرکەوتن بۆ قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکان و بڕیارە لە سێ ڕۆژی داهاتوودا ، تیروپشکی قۆناغی 8 ئەنجامبدرێت.

جێگای باسە لە یاری ڕابردوودا و لە یاری چوونی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکاندا ، یانەی میلان لە یاریگای خۆی توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی بەرشلۆنە بباتەوە.



خەندان
Top