ڕاستی هەڵدانی درێسی یاریزانێکی یانەی سیلتا فیگۆ لەلایەن ئۆزێلەوە
ئەمڕۆ، ڕاگەیاندەکانی ئیسپانیا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە ، کە گوایە ئۆزیل کاتێک درێسەکەی لەگەڵ یاریزانێکی یانەی سیلتا فیگۆدا دەگۆڕێتەوە ، لە پێش چوونە دەرەوەی لە یاریگا درێسی یاریزانەکەی یانەی سیلتا فیگۆ فڕێ دەدات بۆ هاندەران ، لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەمەش ڕاگەیانەکانی ئیسپانیا بە توندی هێرشیان کردە سەر مەسعود ئۆزیل و بە یاریزانێکی بێ ڕەوشت ناویان برد.
کەناڵی " کواترۆ" ڕاستی ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات و نوسیویەتی" لە ڕاستیدا لە پێش دەستپێکی یاری نێوان ریاڵ مەدرید وسیلتا فیگۆ ، هەندیک منداڵ کە لە یاریگادا تۆپ کۆدەکەنەوە ، بەڵێن لە چەند یاریزانێک وەردەگرن کە لە کۆتایی یارییەکەدا درێسەکانیان بدەنێ بە تایبەتی ئەلۆنسۆ وئەربیلوا و هیگواین و ئۆزیل ،بەڵام ئۆزێل توشی ئیحراجبونێک دەبێت ، چونکە درێسەکەی خۆی لە دوای تەوابوونی یارییەکە داوە بە یاریزانێکی یانەی سیلتا فیگۆ لەسەر داوای ئەو یاریزانە ، بۆیە کاتێک دەگاتەوە لای منداڵەکان ، درێسەکەی خۆی پێ نیەو درێسی یاریزانەکەی یانەی سیلتا فیگۆیان دەداتێ.
خەندان
